ئەنجومەنی دادوەری سەردانی مەزاری مستەفا بارزانی دەکەن، یەکێتی داوا دەکات کە سەردانی دەباشانیش بکەن

ئەنجومەنی دادوەریی و دادگای پێداچوونەوەی هەرێم و دادگاکانی تێهەلچوونەوەی هەولێرو دهۆک سەردانی مەزاری مەلا مستەفا بارزانی دەکەن ، هاوکات سەرچاوەیەکی باڵا لە یەکێتی نیشتنمانیەوە دااوادەکات کە سەردانی مەزاری جەلال تاڵەبانی سکرێتێری گشتی یەکێتی بکەن.

ئەنجومەنی دادوەری هەرێم لە هەژماری خۆی بڵاویکردوويتەوە کە" ئەمڕۆ ٨ی نیسانی ٢٠٢٥ وەک دەربڕینی رێزو وەفا بۆ خەبات و قوربانیدانی مەلامستەفا بارزانی، دادوەر عبدالجبار عزیز حسن سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان بەیاوەری جێگری سەرۆک و ژمارەیەک ئەندامانی دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی دادگاکانی تێهەلچوونەوەی هەولێرو دهۆک و ژمارەیەکی زۆر دادوەران و فەرمانبەرانی ئەنجومەنی دادوەری و دادگای پێداچوونەوەی هەرێم و هەردوو دادگای ناوبراو سەردانی مەزاری مەلامستەفا بارزانیان لە بارزان کرد".

سەرچاوەیەکی باڵا لە یەکێتی نیشتمانی کوردستان کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە سپی رایگەیاند " هیوادارە ئەنجومەنی دادوەریی و دادگای پێداچوونەوەی هەرێم و دادگاکانی تێهەلچوونەوەی هەولێرو دهۆک وەک رێزلێنان لە تێکۆشانی جەلال تاڵەبانی سکرێتێری گشتی یەکێتی و سەرۆک کۆماری عێراق کە بۆ ماوەی دوو خول سەرۆک کۆمار بووە، سەردانی مەزاری مام جەلال لە دەباشان لە سلێمانی بکات".




PM:10:40:08/04/2025