باران و تەرزە دەستپێدەکات

شارەزایەکی کەشناسی جەخت لەوەدەکاتەوە کە لە سبەی دواینیوەرۆوە تەرزە وباران دەستپێدەکات.

ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی بڵاویکردووەتەوە کە " ئێستای ئاسمانی ناوچەکە لە مانگە دەستکردەکانەوە وەک دەرەکەوێت لە ناوەندی پارێزگای ھەولێر و ئیدارەی سۆران ھەورە بروسکەیەکی زۆر چالاکبووە و تا ٥ کاتژمێری داھاتوو لەو ناوچانەدا ئەگەری تاوە باران و تەرزە ئەبێت پاشان کەشەکە سەقامگیر ئەبێتەوە ".

راشیگەیاندووە" سبەی چوارشەمەش لە کاتەکانی نیوەرۆوە دووبارە لەناوچەکانی پارێزگای ھەولێر و دھۆک بەتایبەت ناوچە شاخاویەکان ھەورە بروسکە و تاوە تەرزە و باران بەرێژەی جیاجیا دەستپێدەکاتەوە و لەکاتەکانی شەویشدا ناوچەکانی پارێزگای سلێمانی و کەرکوک و ھەڵەبجە و ئیدارەی راپەرین ئەگرێتەوە".

ئاسکراشی دەکای کە سبەی پلەی گەرمی بەراورد بە ئەمڕۆ ٤ تا ٥ پلە بەرز ئەبێتەوە و لەناوچەکانی گەرمیان ئەگەر ھەیە پلەی گەرمی تا زیاتر لە ٣٦ پلەی سەدی بەرزببێتەوە و کەشێکی گەرمی ھاوینەیی ھەستپێبکرێ بەڵام کاتیە و دوو سبەی پێنجشەمە بارستە ھەوایەکی سارد تەواوی ناوچەکانمان ئەگرێتەوە و بەرێژەیەکی بەرچاو پلەی گەرمی نزمدەبنەوە.




PM:11:02:08/04/2025