بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە (١٧) یەمین پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە ھەولێر کرایەوە کە بۆماوەی (١١) ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
لە ژێر دروشمی (جیهان بە کوردی دەدوێت) ئەمڕۆ خولی (١٧) یەمین پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە پاركی سامی عەبدولڕەحمان لە هەولێر کرایەوە.
لە پێشانگاکەدا نزیکەی (٣٥٠) کتێبخانە و ناوەندی چاپ لە (٢٢) وڵاتانی عەرەبی و جیهانییەوە تێیدا بەشدارن.
هەروەها بەشێك لە وڵاتانی دراوسێ و مەغریبی عەرەبی و وڵاتانی كەنداو بۆ یەكەمجار بەشداری ئەم پێشانگایە دەكەن و تێیدا كتێبەكانیان نمایش دەكەن.
پێشانگاکە تا (١٩)ی ئەم مانگە بەردەوام بێت.