پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ 26 ی تشرینی دووه‌م به‌سه‌رپه‌رشتی جێگری سه‌رۆکی هه‌رێم کۆسره‌ت ره‌سوڵ هێزی پێشمه‌رگه‌و دژه تیرۆر و له‌باکوری رۆژئاواشه هێزه‌کانی یه‌که‌ی هه‌شتا ( پارتی)، هێرشیان کرد سه‌ر به‌رزایی ته‌للوه‌ردو کۆنترۆڵکرایه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌هێزی پێشمه‌رگه به سپی میدیای رایگه‌یاند که سه‌ره‌تا تۆپخانه‌ی پێشمه‌رگه به‌خه‌ستی سه‌نگه‌رو شوێنی گردبوونه‌وه‌ی چه‌کدارانی داعشی له گردی ته‌للوه‌ردو چواردهورو باره‌گاکانی دواوه‌ی تۆپباران کردووه‌و دواتر پێشمه‌رگه ده‌ستی به پێشڕه‌وی کردووه تا ئازادکردنی.
سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌هێزی پێشمه‌رگه به سپی میدیای راگه‌یاند که دوێنی ئێواره هیزی پێشمه‌رگه له‌میحوه‌ری که‌رکوک زانیاری ته‌وای هه‌بوو که چه‌کدارانی داعش شه‌وی 25-26 هێرش ده‌که‌نه سه‌ر سه‌نگه‌ره‌کانی پێشمه‌رگه.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه، به‌رنامه‌ی هێرشه‌که‌ی داعش له‌سێ قۆڵه‌وه بووه ( مه‌لا عه‌بدوڵا، ته‌للوه‌رد، مه‌کته‌ب خالید)، به‌رپرسه باڵاکانی هێزی پێشمه‌رگه ئه‌م زانیاریانه‌یان به‌هه‌موو به‌رپرسه‌کانی میحوه‌ره‌که به به‌رپرسی ئه‌و لیوایه‌ی که لهتهللوهرد بووه وتراوه.
سه‌رچاوه‌که‌ی سپی باسی له‌وه کرد که کاتژمێر 2:30 ی به‌ره‌به‌یانی 26 تشرینی دووه‌م له‌هه‌ر سێ قۆڵی ( مه‌کته‌بی خالید و مه‌لا عه‌بدوڵا و تهللوهردهوه) چه‌کدارانی داعش ده‌ستیان به هێرش کرد، به‌ڵام پاش شه‌ڕێکی زۆر چه‌کدارانی داعش له هه‌ردوو قۆڵی مه‌کته‌ب خالید و مه‌لا عه‌بدوڵا رووبه‌رووی شکستبوونهوه، به‌ڵام له ته‌للوه‌رد که ستراتیژیترین شوێنی ناوچه‌که‌یه‌و گردێکی به‌رزه به‌سه‌ر هه‌موو ناوچه‌که‌دا ده‌ڕوانێت، چه‌کدارانی داعش توانیان کۆنترۆڵی بکه‌ن.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه، ئه‌و لیوایه‌ی له ته‌للوه‌رد بووه، لیوا هاوبه‌شه‌کانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یه‌و ئامر لیواکهشیان ( یه‌کێتی) ه، سه‌رچاوه‌که‌ی سپی باسی له‌وه کرد که‌چه‌کدارانی داعش سه‌ره‌تا له رێگای دوو ئۆتۆمبیلی مینڕێژکراوی خۆکوژه‌وه هێرشیان کردۆته سه‌ر ته‌للوه‌ردو له‌ئه‌نجامدا 6 پێشمه‌رگه شه‌هیدبوون و 15 پێشمه‌رگه‌ی تریش برینداربوون.
دوای چڕبوونه‌وه‌ی هێرشه‌کان، ئه‌و لیوایه لهتهللوهرد پاشه‌کشه‌ی کرد‌و به‌مه‌ش ئه‌و به‌رزاییه که‌وته ده‌ست چه‌کدارانی داعش، پاشنیوه‌رۆی ئه‌مرۆ پێشمه‌رگه‌و هێزی دژه تیرۆر و یه‌که‌کانی هه‌شتا (پارتی) سه‌رله‌نوێ له هێرشیکدا ئازادیان کرده‌وه.