جەلالی سام ئاغا: بەڵێن دوور لە حزب و مەحسوبیەت و مەنسوبیەت بوو


جەلالی سام ئاغا لە پرسەنامەیەکدا کە بۆ خانەوادەی رۆژنامەنووسی کۆچکردوو، بەڵێن ساڵحی دەنێرێت، دەڵێت" بەڵێن بە ئەندازەی قەڵەمەکەی و توانا میدیایی و رۆژنامەوانییەکانی لە دنیای کۆمەڵایەتیشدا پیاوێکی تایبەت و جیاواز و بە لوتف بوو".

جەلالی سام ئاغا سەرۆکی پێشووتری دیوانی چاودێری دارای لە پرسەنامەیەکدا بۆ رۆژنامەنووسی دیاری کوردستان، بەڵێن ساڵح، دەڵێت" پێشتر زۆر ڕاستی جوانم لەسەر کاکە بەڵێن ئەزانی دوای ئەوەی کۆچی دوایکرد و هەواری گواستەوە لای روناک خانی دایکی،  زیاترم لەبارەوە بیست و خوێندەوە ، بەڕاستی جێگای ڕێزە میدیاکارێکی دیاری وەک کاکە بەڵێن دوور لە حزب و دوور لە سیاسەت و مەحسوبیەت و مەنسوبیەت وەک میدیاکارێک ژیانی رۆژانەی خۆی لە غەریبی و دوورە وڵاتی بەسەربرد و لە خزمەتی وشەی کوردی و دۆزی گەلەکەیدا درێغی نەکرد."

دەقی پرسەنامەکە: 

بەداخەوە بۆ مەرگی کاکە بەڵێن

لە دڵەوە زۆر غەمبار بووم بۆ کۆچی دوایی بەڵێن ساڵح رۆژنامەوان و میدیاکاری هەڵکەوتوو و دیاری کورد.
بەڵێن بە ئەندازەی قەڵەمەکەی و توانا میدیایی و رۆژنامەوانییەکانی لە دنیای کۆمەڵایەتیشدا پیاوێکی تایبەت و جیاواز و بە لوتف بوو، لە سەردانێکی ئەمریکادا کاتێک لە نزیکەوە بینیم ئەو هەستەم لا جێگیر بوو کە مرۆڤێکی پاک و لێهاتوو و بە توانایە. 

پێشتر زۆر ڕاستی جوانم لەسەر کاکە بەڵێن ئەزانی دوای ئەوەی کۆچی دوایکرد و هەواری گواستەوە لای روناک خانی دایکی،  زیاترم لەبارەوە بیست و خوێندەوە ، بەڕاستی جێگای ڕێزە میدیاکارێکی دیاری وەک کاکە بەڵێن دوور لە حزب و دوور لە سیاسەت و مەحسوبیەت و مەنسوبیەت وەک میدیاکارێک ژیانی رۆژانەی خۆی لە غەریبی و دوورە وڵاتی بەسەربرد و لە خزمەتی وشەی کوردی و دۆزی گەلەکەیدا درێغی نەکرد. 

کاکە بەڵێن جوانیەکانی زۆر بوون ڕەنگە یەکێک لە جوانییە هەرە دیارەکانی دوور بونی بوبێت لە سیاسەت و حزبایەتی بەم مۆدێلە خراپەی ئێستا لە هەرێمی کوردستاندا هەیە. 

پرسە و سەرەخۆشی دووبارەم بۆ جەنابی کاک دکتۆر بەرهەم  ساڵح و کاک بەتین و خوشک و کەسوکاری هەیە، نزای سەبوری و ئارامی بۆ هاوسەر و مناڵەکانی دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمی دۆست و هاورێکانی ئەزانم. 

رۆحی کاکە بەڵێن شاد بێت، دڵنیام لەودنیا میوانێکی رۆح سوک و ئازیزی ڕووناک خانی دایکییەتی، گۆڕی پڕ بێت لە نوور و یاد و یادەوەری هەروا پاک و ئاوەدان و جوان بێت. 

جەلالی عومەری سام ئاغا




PM:12:47:09/04/2025