جێگری
سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی و كاروباری ئابووری په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت
كه چه‌ندین به‌ڵگه‌یان له‌باره‌ی مامه‌ڵه‌ی چه‌ند كه‌سێك به‌نه‌وت له‌گه‌ڵ داعش داوه‌ته
سێ كه‌س له داواكاری گشتی.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه له په‌یجی تایبه‌تی
خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه، عه‌لی حه‌مه‌ساڵح جێگری
سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی و كاروباری ئابووری په‌رله‌مانی كوردستان نووسیویه‌تی:
"چه‌ند به‌ڕێزێك له داواكاری گشتی گازنده‌ی ئه‌وه‌یان كردبوو كه ئێمه ئه‌و
زانیارییانه‌ی لامانه له‌باره‌ی مامه‌ڵه‌ی چه‌ند كه‌سێك به‌نه‌وت له‌گه‌ڵ داعش نایده‌ین
به داواكاری گشتی".
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح ده‌ڵێت: "ئێمه ڕۆژی پێنج
شه‌مه‌ی پێشوو له‌گه‌ڵ سێ كه‌س له داواكاری گشتی له‌په‌رله‌مانی كوردستان كۆبوینه‌وه
كه به نووسراوی سه‌رۆكی داواكاری گشتی هاتبوون، جگه له‌وه‌ی چه‌ندین زانیاریمان
پێدان چه‌ندین به‌ڵگه‌مان خسته به‌رده‌ستیان له‌وانه نوسراوی شه‌ریكه و ساڵانه‌ی
ئۆتۆمبیل و ژماره‌ی تانكه‌ره‌كان و ته‌نانه‌ت شوێنێكیشمان پێوتن كه چه‌ند تانكه‌رێكی
تێدا گیراوه".
وتیشی: "جگه له‌وه‌ی وتمان له‌گه‌ڵ لیژنه‌كه‌ی
حكومه‌ت قسه‌مان كردوه ده‌توانن بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیان بڕۆن، ١١ كه‌سیش به‌م
تۆمه‌ته گیراوه‌وه ئه‌مه‌ش سه‌رچاوه‌یه‌كی باشه".
له كۆتایی روونكردنه‌وه‌كه‌یدا جێگری سه‌رۆكی
لیژنه‌ی دارایی و كاروباری ئابووری په‌رله‌مانی كوردستان نووسیویه‌تی "ئایا
ئه‌مانه به‌س نین؟!".