کارنامەی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق دەنگدان لەسەر بە پارێزگابونی هەڵەبجەی تێدا نییە

بەگوێرەی کارنامەی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بڕیارە ئەمڕۆ، کاتژمێر١ی دوانیوەڕۆ دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ (پێنجشەممە ١٠ی نیسانی ٢٠٢٥) پەرلەمانی عێراق کۆببێتەوە، بەڵام بەرنامەی کاری دانیشتنەکە تەنیا یەک بڕگەیە و گفتوگۆکردن لەسەر داواکاریی مامۆستایان.ە و دەنگدان لەسەر بە پارێزگاکردنیهەڵەبجەی تێدا نییە.
 
لەمبارەوە چرۆ حەمەشەریف، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و نوێنەری هەڵەبجە، بە میدیای پارتی راگەیاند" سەرجەم فراکسیۆنە کوردستانییەکان یەکهەڵوێستن و بڕیاریان داوە، تاوەکو دەنگدان بە پڕۆژەیاسای بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە نەخرێتە بەرنامەی کار، بەشداریی هیچ کۆبوونەوەیەکی پەرلەمان ناکەن."
 
ئەو پەرلەمانتارە کوردە جەختی لەوە کردەوە، رازی نابن دەنگدان بە پڕۆژەیاسای هەڵەبجە، بە هیچ پرۆژەیاسایێکی دیکە ببەسترێتەوە.

دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بڕیاربوو پێش  بەڕێوەبچێت، بەڵام بە بیانووی بەڕێوەچوونی یاری هەڵبژاردەی عێراق لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالدا دواخرا.

دانیشتنەکەی پێشووتریش بە بەبیانووی نەبوونی نیسابی یاسایی بەڕێوە نەچوو کە خاڵی یەکەمی تایبەت بوو بە دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە.

بە پێی زانیارییەکانی سپی میدیا  بوونی پرۆژەیاسای حەشدی شەعبی لە کارنامەکەدا، هۆکاری سەرەکی دواخستنی دانیشتنەکە بووە، ئەو پرۆژەیاسایە کە بڕیاربوو خوێندنەوەی دووەمی بۆ بکرێت، لایەنە شیعەکانی نێو چوارچێوەی هەماهەنگی کردووە بە دوو بەشەوە، بەشێکیان بە سەرۆکایەتی نوری مالیکی لەگەڵ تێپەڕاندنی پرۆژەیاساکەن و بەشەکەی دیکەش کە گروپەکانی سەر بە قەیس خەزعەلی و هادی عامرییان لە نێودایە نایانەوێت یاساکە تێپەڕیندرێت.

هاوکات هەر بە پێی زانیارییەکان،  فراکسیۆنە کوردستانییەکان کۆبوونەوەیەکی هاوبەشیان ئەنجامداوە و بڕیاریانداوە بەشداری هیچ دانیشتنێکی پەرلەمان نەکەن ئەگەرهاتوو دەنگدان لەسەر بە پارێزگاکردنی هەڵەبجە لە کارنامەکەیدا نەبێ.





PM:12:05:10/04/2025