سوپای تورکیا بەردەوامە لە هێرشەکانی و هێزەکانی پاراستنی گەل - هەپەگەش ڕایدەگەیەنێت" تورکیا بە گازی کیمیایی و بۆمبی فۆسفۆری هێرشیانکردە سەر گۆڕەپانەکانی گەریلا".
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە دەربارەی بەردەوامی هێرشەکانی سوپای تورکیا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە" هێرشەکانی سوپای تورکیا بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بهردهوامی ههیه و ٧ی ئهم مانگه لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوا زاپ تونێلەکانمان لە گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی شاخی بەهار جارێک بە تەقەمەنی قەدەغەکراوە بۆردومان کران".
دەقی ڕاگەیەندراوەکە:
"هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە تەقەمەنی قەدەغەکراو؛
٧ی نیسان لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوا زاپ تونێلەکانمان لە گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی شاخی بەهار جارێک بە تەقەمەنی قەدەغەکراوە بۆردوومان کران.
٧ی نیسان لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی ٢ جار بە درۆنی بۆمبڕێژکراو بۆردوومان کران.
٨ی نیسان لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی جارێک بە گازی کیمیایی، ٢ جار بە بۆمبی فۆسفۆری قەدەغەکراو بۆردوومان کران.
هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛
٥، ٦ و ٧ی نیسان لە هەرێمی خواکوڕک گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی سنین، بەرێزینێ ٢ جار، لە هەرێمی گارە گۆڕەپانەکانی حەفتەباخ، شاخی کون، مێرانێ، شاخی سیسەرێ ٦ جار، لە هەرێمی مەتینا، گۆڕەپانی بەرخۆدانی بێشیلی جارێک، لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهار ٤ جار؛ بە گشتی ١٣جار بە فڕۆکەی جەنگی بۆردوومان کران.
٧ی نیسان لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهار ١٢ جار بە هەلیکۆپتەری جەنگی بۆردوومان کران.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە چەکی قورس، تۆپ و هاوەن؛
لە نێوان ڕۆژەکانی ٥-٩ی نیسان لە هەرێمی خواکوڕک گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی بەرێزینێ، کەندەکۆلا، لۆلان ٨٨ جار، لە هەرێمی گارە گۆڕەپانەکانی ئەرگەنێ، کانی سارکێ، زێڤکێ، شاخی کون، دێڕەشی، مژێ، گرگاشێ، یەکمالێ، شاخی زەنگلێ ١٨٢ جار، لە هەرێمی مەتینا گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی سەرێ مەتینا، بێشیلێ ١١٦ جار، لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی شاخی بەهار، شاخی ئامێدی ٤٣٢ جار؛ بە گشتی ٨١٨ جار بە چەکی قورس، تۆپ و هاوەن بۆردوومان کران.
دەستوەردانی هێزەکانمان لە دژی هێرشەکان؛
٧ی نیسان لە کاتژمێر ٢٢:٤٠دا لە هەرێمی مەتینا بە چکی نیوئۆماتیکی دەستوەردان کرا لە جوڵەی داگیرکەران کە روویان لە تونێلەکانی گۆڕەپانی بەرخۆدانی شێلازی کردبوو.