لە سنوری پارێزگای کەرکوک گەنجێک کە پیشەی کرێکار بووە، بەهۆی لێدانی دەرزییەوە گیانی لەدەستدا.
ئەمڕۆ پێنج شەممە سەرچاوەیەکی ئاگادار لە نەخۆشخانەی ئازادی کەرکوک، لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند" گەنجێکی تەمەن ٣٥ ساڵان کە نیشتەجێی گەڕەکی رەحیماوای کەرکوکە پیشەی کرێکار بووە، بەهۆی وەرگرتنی دەرزییەکەوە لە یەکێک لە نۆرینگەکانی سنوورەکە گیانی لەدەستداوە".
سەرچاوەکە ڕاشیگەیاندووە" کەسوکاری گەنجەکە سکاڵای یاساییان دژی خاوەنی ئەو نورێنگەیە تۆمارکردووە کە دەرزی لە گەنجەکە داوە".
ئەوەشی خستەڕوو، تەرمی گەنجەکە رەوانەی پزیشکی داد کراوە و بڕیارە پشکنینی پزیشکی بۆ ئەنجام بدرێت و لە رێی راپۆرتێکەوە هۆکاری مردنەکەی ئاشکرابکرێت.