شاندی ئیمرالی و ئەردۆغان لە کۆبوونەوەدان

دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە دانوستانەکانی شاندێکی ئیمراڵی پارتی دیموکراسی گەلان دەم پارتی و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا دەستیپێکرد.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا و ئەندامانی شاندی ئیمراڵی لە پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان (دەم پارتی)، سورەیا ئۆندەر و پەروین بوڵدان، کەمێک پێش ئێستا لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار کۆبوونەوە.

یەکێک لە بڕگە سەرەکییەکانی بەرنامەی کاری دانوستانەکان، "بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکرات"ی عەبدوڵڵا ئۆجالانە. 

هەروەها ئەندامانی شاندەکە لە بەیاننامەیەکدا پێش دانوستانەکان بە ڕوونی ئەوەیان خستەڕوو کە کار بۆ ئاڵوگۆڕی بیروڕا و پێشنیار دەکەن.

بڕیارە دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ ئەردۆغان، شاندەکە جارێکی دیکە سەردانی ئیمرالی بکەن و لەگەڵ ئۆجەلان کۆببنەوە.



PM:03:00:10/04/2025