کۆمەڵ و یەگرتوو ڕایانگەیاند" بەنیازبووین ڕۆژی شەممە لە هەولێر بۆ پاڵپشتی لە غەززە گردبوونەوە ئەنجام بدەین، بەڵام لایەنی پەیوەندیدار ڕێگری لێکردووین".
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٠ی نیسان کۆمەڵی دادگەری و یەکگرتووی ئیسلامی لە میانی ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویان کردوە"وا بڕیارماندابوو رۆژی شەممە لە بەردەم پارکی شاندەر گردبونەوەیەکی جەماوەی بۆ دژی کۆمەڵکوژی غەززە ئەنجام بدەین و بەشێوەیەکی یاسایی لایەنە پەیوەندیدارەکانمان ئاگادارکردوەتەوە، بەڵام بە پاساوی نەگونجانی بارودۆخەکە داواکەیان رەتکردینەوە".
لە درێژەی ڕاگەیەنراوەکەشیاندا ئەو دوو پارتە سیاسییە دەڵێن" رێگای مەدەنی تر دەگرینەبەر بۆ دەربڕینی هاوسۆزیی و پاڵپشتیی، وەكو روماڵی میدیایی و گەیاندنی كۆمەك و هەر رێگایەكی تری مەدەنی".