ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە زاری چەند سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاویکردەوە" خۆبەڕێوەبەری و حکومەتی دیمەشق گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتنێک لەسەر میکانیزمێکی هاوبەش بۆ بەڕێوەبردنی بەنداوی تشرین".
بە گوێرەی سەرچاوەکان لایەنەکان لەسەر پێشنیاری "خۆبەڕێوەبەری" بۆ سەرپەرشتیکردنی ڕاستەوخۆی دامەزراوەی بەنداوەکە و جێبەجێکردنی کارەکانی نۆژەنکردنەوە و چاککردنەوە بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە نێودەوڵەتییە پسپۆڕەکان. ڕێککەوتوون".
سەرچاوەکان راشیانگەیاندووە کە خۆبەڕێوەبەری و حکومەتی کاتی سووریا ڕێککەوتوون لەسەر ئەوەی بەنداوەکە لە جەنگ بەدوور بگیرێت و تیمەکانی هاوبەش پێکەوە ئاسایشی بەنداوەکە دابین بکەن".