ئاسایشی هەولێر خاوەن کۆمپانیایەک بە تۆمەتی فریودانی گەنجان دەستگیر دەکات

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی خاوەنی کۆمپانیای (توانا ئیف ئێکس)ی بە تۆمەتی فریوودان و هەڵخەڵەتاندنی گەنجان ڕاگەیاند. 

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٠ی نیسان لە ڕاگەیەندراوێکدا دەستگیکردنی خاوەنی کۆمپانیای 'توانا ئیف ئێکس'ـی ڕاگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر، دەشڵێت" بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، تۆمەتبار (ت، س، ع) خاوەنی کۆمپانیای (توانا ئیف ئێکس)، بە تۆمەتی فریوودان و هەڵخەڵەتاندنی گەنجان و بانگەشەکردن بۆ دراوی ئەلیکترۆنی فۆڕێکس (FOREX) دەستگیر کرا".

دەقی راگەیەنراوی ئاسایشی هەولێر

بەفەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولیرتۆمەتبار (ت ، س، ع) خاوەنی کۆمپانیای (توانا ئیف ئێکس)مان دەستگیر کرد ،بە تۆمەتی فریودان و هەڵخەڵەتاندنی گەنجان و بانگەشە کردن بۆ دراوی ئەلیکترۆنی (فۆڕێکس-FOREX) لە ڕێگەی بلاو کردنەوەی گرتەڤیدۆیەکانی، دوای ئەنجامدانی بەدواداچون لە لایەن تیمی ئابوری بەڕێوەبەرایەتیەکەمان دەرکەوت هیچ مۆلەتێکی دامەزراندن و تۆمار کردنی کۆمپانیای نیە،جیگای ئاماژەیه  بازرگانی کردن بە (فۆڕێکس-FOREX) نا یاساییە و ڕێگەپێدراو نیە و  بە هەدەردانی پارە و سامانی هاونیشتمانیانە.
هەروەها داوا لە هاوڵاتیان دەکەین خۆیان بەدور بگرن لەم جۆرە بازرگانی و مامەڵە کردنانە تاکو سامانیان پارێزراوبێت

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر
١٠ی نیسانی٢٠٢٥




PM:09:57:10/04/2025