پێنج زیندانی سیاسی لە ئێران لەسێدارە دران

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران ئاشکرای کرد، پێنج زیندانی سیاسی لە ئێران، لە دادگاییکردنێکی نادادپەروەرانەدا، لەسێدارە دراون، بەمەش ئاماری لەسێدارەدانەکان لە ئێران لە سەرەتای ئەمساڵەوە، گەیشتە نزیکە ٢٥٠کەس...

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا ئاشکرای کرد، پێنج کەس لە لایەن دەسەڵاتی دادوەریی ئێرانەوە لە زیندانی وەکیل ئابادی مەشهەد، لەسێدارە دراون.

مەحمود ئەمیری موقەدەم، بەڕێوەبەری ڕێکخراوەکە، لەگەڵ ئەوەی ئەو پێنج کەسەی بە زیندانی سیاسی وەسف کردوە، ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو زیندانیانە ئەشکەنجە دراون و لە دادگایەکی ناداپەروەرانەدا، سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە.

دەشڵیت: ئەو پێنج کەسە، چواریان سوننە بون کە لەلایەن ئێرانەوە بە تۆمەتی ئەندامێتی لە گروپی قەدەغەکراوی سوننە و یاخیبون دژی دەسەڵات، تۆمەتبار کراون.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران، هۆشدارییش دەدات لە زیادبونی مەترسیداری ڕێژەی لەسێدارەدان، بە گوێرەی ئامارەکان تەنها لە ئەمساڵدا ٢٤٥زیندانی لە ئێران لەسێدارەدروان، بەمەش ئێران لە دوای چین، دەبێتە دوەم گەورەترین جێبەجێکاری سزای لەسێدارەدان لە جیهاندا...



PM:11:25:10/04/2025