شاندی دەم پارتی لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا کۆبوونەوە

شاندی دەم پارتی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ڕووسیادا دوایین پێشهاتە سیاسیەکانی تورکیا و ناوچەکەیان تاوتوێی کرد

دەم پارتی لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، لە درێژەی کۆبونەوەکانیان لە روسیا لەگەڵ جێگرانی وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ئەلیکساندەر ڤ. گروشکۆ و میخایل ل. بۆگدانۆڤ‌دا کۆبوونەوەی جیاوازیان ئەنجام داوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "لە کۆبوونەوە لەگەڵ گروشکۆدا پێشهاتەکانی ئەورووپا و ئەمریکا، پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و ڕووسیا، پێشهاتە سیاسییەکان لە تورکیا و کاریگەرییەکانی بانگەوازی 'ئاشتی و دیموکراتیک'ی ٢٧ی شوباتی ڕێبەر ئاپۆ لەسەر سیاسەتی ناوخۆ و دەرەوە هەڵسەنگێندراوە."

دەم پارتی لە درێژەی راگەیەنراوەکەشیدا دەڵێت" لە چوارچێوەی کۆبوونەوەکەدا لەگەڵ بۆگدانۆڤ، دوایین پێشهاتە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەتایبەتی لە سووریا و عێراق، دوایین هەنگاوەکانی چارەسەری دیموکراتیکانەی پرسی کورد، ئەو دەرفەتانەی کە بەهۆی بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ ڕەخساوە و ئەزموونەکانی ئیدارەی خۆجێی و هەرێمی لە فیدراسیۆنی ڕووسیا هەڵسەنگێندرا".




AM:08:58:11/04/2025