لە دواین ڕاپرسیدا کە لە تورکیا ئەنجامدراوە ئیمامئۆغڵو بە ١٥ خاڵ وەک سەرۆککۆماری تورکیا لە پێش ئەردۆغانەوەیە.
کۆمپانیای توێژینەوەی ئەنک-ئار ڕاپرسییەکی بڵاوکردەوە، کە تێدا پرسیار لە دەنگدەران کرا سەبارەت بە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و ئەکرەم ئیمامئۆغڵو کاندیدی جەهەپە بۆ پۆستی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا کراوە.
لە ڕاپرسییەکەدا بەبێ جیاکردنەوەی دەنگە یەکلانەبوەکان، ئیمامئۆغڵو٪ ٤٦.٨ بەدەستهێناوە و ئەردۆغانیش ٣٤.٦٪ دەنگەکانی بەدەستهێناوە کە ئیمامئۆغلۆ لە پێشەنگی ئەردۆغانەوەیە٧.٩٪ دەنگدەران دەنگیان نەداوە و ٩.٨٪ دەڵێن کە دەنگ نادەن.
هەر بەپێی ڕاپرسییەکە، ئەگەر دەنگەیەکلاکەرەوەکانیش دابەش بکەن ئەردۆغان دەنگەکانی ٤٢.٦٪ بەدەستهێناوە و ئیمامئۆغلۆ ٥٧.٤٪ ی بەدەستهێناوە بەمەش بە ١٥ خاڵ لە پێش ئەردۆغانەوەیە.