وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له پێگه‌ی فه‌رمی خۆی له ئینته‌رنێت، ئاڵای نوێی سووریای لابرد و ئاڵا كۆنه‌كه‌ی سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی به‌شار ئه‌سه‌دی دانا، دەنگۆی سنووردارکردنی پەیوەندییەکانی ئەمریکا لەگەل حکومەتی نوێی سووریاش لە ئارادایە.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی ئاڵا كۆنه‌كه‌ی سووریای دانا كه له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی به‌شار ئه‌سه‌د لە ٢٤ ساڵی رابردوودا به فه‌رمی ئاڵای سووریا بوو.
ئەوەش لە کاتێکدایە کە پێشتریش ڕۆژنامەی ئەنەهار بلاویکردەوە کە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڤیزەی دیپلۆماتکارانی سووریای لە جی ١ کە تایبەتە بە نێردە فەرمییەکانی وڵاتەکان گۆڕی بە ڤیزەی جی ٣ کە تایبەتە بەو دیپلۆماتکارانەی کە وڵاتەکانیان لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەفەرمی نەناسراوە.
هاوکات ڕۆژنامەکە، نامەیەکی دیپلۆماتکارە سوورییەکانی ئاشکرا کرد کە بۆ بەرپرسانی حکومەت نێرداوە و لە نامەکەدا جەختکرابووە لەوەی دەنگۆی سنووردارکردنی پەیوەندییەکانی ئەمریکا لەگەڵ حکوومەتی کاتی سووریا هەیە، ئه‌وه‌ش لە ژێر رۆشنایی نیگەرانییەکانی واشنتۆن له حكوومه‌ته‌كه‌ی ئه‌حمه‌د شه‌رع.