کۆمسیۆن دەرگای تۆمارکردنی قەوارە و لیستەکانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کردەوە

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان ڕۆژی سێشەممەی داهاتووە دەرگا دەکاتەوە بۆ تۆمارکردنی هاوپەیمانی و لایەنە سیاسییەکان کە خوازیاری بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەکەن.

بەگوێرەی بەڵگەنامەیەک کە لەلایەن کۆمسیۆنەوە دەرچووە لە ١٥ی نیسانەوە ناو تۆمارکردن بۆ هاوپەیمانی و حزب و لیستە تاکەکەسییەکان دەکرێتەوە کە ئارەزووی بەشداریکردنیان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق هەیە.

نوسراوەکەی کۆمسیۆن دوینێ چوارشەممە دەرچووە و ئاراستەی دامەزراوەی کاروباری حیزب و ڕیکخراوە سیاسییەکان کراوە و ئاشکرای کردوە لە ڕۆژی ١٥ی نیسانەوە تۆمارکردنی قەوارەکان دەستپێبکات و تا ڕۆژی چواری مانگی داهاتو بەردەوام بێت.

هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق  بڕیارە لە ڕۆژی ١١ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت، لە ئێستاوە کۆمسیۆن دەستی کردوە بە نویکردنەوەی تۆامری دەنگدەران.




PM:12:23:11/04/2025