شەپۆلێکی بەفر و سەرما سەرتاسەری تورکیا و باکووری کوردستان دەگرێتەوە

شەپۆلێکی سەرما سەرانسەری تورکیا دەگرێتەوە، کەشناسی وڵاتەکەش پێشبینی دەکات لە بەشێک لە شارەکانی باکوری کوردستان و تورکیا بەفرببارێت، بەهۆی مەترسییەکانی شەپۆلەکەوە ئەمڕۆ لە ئەنقەرە کرایە پشو. 

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی تورکیا بڵاوی کردەوە" شەپۆلێکی سەرما لە جەمسەری باکورەوە کاریگەری دەکاتە سەر سەرتاسەری تورکیا و پێشبینێش دەکرێت، پلەکانی گەرما لە ناکاو داببەزن بە جۆرێک سەرماکە هاوشێوەی چلەی زستانی وڵاتەکەیە". 

ئاماژەی بەوەشکرد" پێشبینی دەکرێت لە باکوری ئەنادۆڵی و ناوچەکانی دەریای ڕەش و دەوروبەری ئەردەهان بەشیکی دیکەی شارەکانی باکوری کوردستان بەفر ببارێت".

ئەوەشی خستەڕو" دوای شەپۆلی بارانبارینەکە بای بەهێز هەڵدەکات و ئەگەری خۆڵبارینیش هەیە، هەر بۆیە داوا لە هاولاتیان دەکات خۆیان لەو کەش وهەوا ساردە بپارێزن".

لەگەڵ هاتنی سەپۆلی سەرما بەهێزەکەی تورکیا پارێزگاری ئەنقەرە ئەمڕۆی لە سەرجەم دامەزراوەکان و ناوەندەکانی خوێندن کردە پشو، هاوکات بەهۆی بونی بای بەهێزەوە لە ئاسمانی ئیستەنبوڵدا نەتوانرا هاتوچۆی ئاسمانی ئەنجام بدرێت و ژماریەەک فڕۆکە شوینی نیشتنەوەیان بە ناچاری گۆڕی.  




PM:12:37:11/04/2025