لەسەر سواری ئەسپ بوو بە شەڕ و ١٠ كەس بریندارن

لە سەیرانگایەکی هەرێم لەسەر سواربونی ئەسپ بوو بەشەڕ و ١٠ کەس بریندار بوون.

ئەمڕۆ هەینی ١١ی نیسانی ٢٠٢٥ ، لە سەیرانگای گەلی کورتکێ لە پارێزگای دهۆك لەسەر سەرەگرتن بۆ سواربونی ئەسپ، شەڕ لەنێوان چەند گەنجێکدا ڕوویدا و ١٠ کەس بە دار و بەرد برینداربون.

بەپێی زانیارییەكان، یەکێک لە بریندارەکان بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی پارێزگای دهۆک کراوە.



PM:04:48:11/04/2025