وەزارەتی دەرەوەی حکومەتی عێراق، پۆستی ٣٨ باڵیۆزی وڵاتەکەی لە وڵاتانی جیهان دەگۆڕێت و لە گۆڕانکارییەکان هەشت باڵیۆزییان دراون بە کورد.
بەپێی زانیارییەکان، لەو هەشت باڵیۆزەی بەر کورد کەوتووە، چواریان دراوە بە پارتی و سێ باڵیۆزییان دراوە بە یەکێتی و باڵیۆزێکیش دراوە بە بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق.
لینا جەلال عومەر لەسەر پشکی بەرهەم ساڵح کراوەتە باڵیۆزی عێراق لە بولگاریا.
لە بارەی ئەم پشکەی بەرهەم ساڵحەوە، لە راگەیاندنێکدا نوسینگەی ڕاگەیاندنی د. بەرهەم ساڵح ئەمڕۆ هەینی لە ڕونکردنەوەیەکدا دەڵێت "سەبارەت بە لیستی پێشنیازکراو بۆ نوێنەرایەتی دەرەوەی عێراق، د. بەرهەم ساڵح کەسی پێشنیاز نەکردوە بۆ باڵیۆز و داواشی لێ نەکراوە کەس پێشنیاز بکات".