دوێنێ ١٠ ی نیسان راگەیاندرا سەلاحەدین دەمیرتاش کە تا ئێستا زیایت لە هەشت ساڵە زیندانە، ئەو سەرکردەی کورد لە ماوەی ئەو هەشت ساڵەدا هەشت کتێبی نووسیووە.
سەڵاحەدین دەمیرتاش، دوێنێ لە یادی لە دایکبوونیدا کە ماوەی هەشت ساڵ و نیوە لە زینداندایە، رۆمانێکی نوێی بڵاوکردەوە.
رۆمانە نوێکەی دەمیرتاش بە ناوی "جەمال" ە و بڕیارە لە (٢٥)ی نیسان لەلایەن چاپخانەی "دویبنوت"ەوە بڵاوبکرێتەوە.
دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، (١٠) نیسان رۆژی لەدایکبونی سەڵاحەدین دەمیرتاشە، نوسەرەکەمان هەشت ساڵ و نیوە لە زینداندایە، لەم ماوەیەدا هەشت کتێبی نوسیوە، لە رۆژی لە دایکبوونیدا، بە خۆشحاڵییەوە رۆمانە نوێیەکەی بەناوی "جەمال" بە خوێنەران رادەگەیەنین.
دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشوی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)، پێشتر سێ کتێبی کورتەچیرۆکی بەناوەکانی "سیهیر"، "دەفران" و "باوکم" و سێ رۆمانی بەناونیشانی "لەیلان"، "ئەفسون" و "دووانەی ئەرافتا" بڵاوکردۆتەوە.
دەمیرتاش لە تشرینی دووەمی (٢٠١٦)ەوە دەستبەسەرەو، ئەگەر زۆرە لەگەڵ پێشوەچوونی پرۆسەی ئاشتی ئازاد بکرێت.