ئەمڕۆ سودانی سەردانی هەرێم دەکات

ئەمڕۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی هەرێم دەکات و لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی هەرێن کۆدەبێتەوە.

وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند" کاتژمێر ١١ـی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، پێشوازیی لە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ دەکات".

 هاوکات باسم عەوادی، وتەبێژی حکوومەتی عێراق ڕاگەیاند" سەردانەکەی سەرۆک وەزیران سوودانی بۆ هەولێر لە چوارچێوەی پرەنسیپی پەیوەندی و گفتوگۆ لەسەر پرسە گرنگەکانی نێوان بەغدا و هەرێمی کوردستان دێت و حکوومەت دەیەوێت ئەم پرەنسیپە لەگەڵ سەرجەم لایەنە بەشدارەکانی پرۆسەی سیاسیدا بپارێزێت."

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە سەردانەکەیدا هەولێر، لەگەڵ سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی و ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای دیکەی هەرێمی کوردستان کۆ دەبێتەوە. 

لەبارەی تەوەری کۆبوونەوەکانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان، عەوادی گوتی "سوودانی گفتوگۆ و ڕاوێژ دەکات کە بریتییە لە پێداچوونەوە بە پرسە هاوبەشەکان لە ژێر ڕۆشنایی پێشهاتە ناوخۆیی و دەرەکییەکان."




AM:10:06:12/04/2025