نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەبارەی کۆبوونەوە لەگەڵ مەسعود بارزانی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە

نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، سوودانی لە سەردانەکەیدا بۆ هاولێر جەختی لە پەلەکردن لە پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێم و هەماهەنگی نێوان حکومەتی فیدراڵ و هەریم بۆ ڕووبەڕووبونەوەی ئاستەنگەکان کردوەتەوە..

نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، محەمەد شیاع سودانی، لە میانی سەردانەکەیدا بۆ هەولێر پشتیوانی بۆ دانوستانی هێزە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان دەربڕیوەو جەختی کردوەتەوە لە پەلەکردن لە ڕێککەوتن بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە"لە کۆبونەوەکەی محەمەد شیاع سودانی و مەسعود بارزانی، باس لە ڕێگاکان بۆ پتەوکردنی تواناکانی عێراق و هەماهەنگی نێوان حکومەتی فیدراڵیی و حکومەتی هەرێم کراوە بە مەبەستی ڕوبەڕوبونەوەی ئاستەنگە دەرەکی و ناوخۆییەکان".

لای خۆشیەوە بارەگای بارزانی ڕایگەیاند" لە میانی سەردانەکەدا  گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی سیاسی و دوایین گۆڕانكاری و پێشهاتەكانی هەرێم و ناوچەکە کراو پەیوەندیەکانی حکومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بون"




PM:04:00:12/04/2025