دەمپارتی: سەرۆک کۆماری تورکیا لەناو پڕۆسەی ئاشتیدایە

پەرلەمانتارێکی دەمپارتی، کۆبونەوەی شاندی ئیمراڵیی لەگەڵ سەرۆکی تورکیا بە ئەرێنی ناو دەبات، دەشڵێت"بڕیارە هەنگاوەکان بۆ ئەو پڕۆسەیە لە نزیکترین ماوەدا بکرێنە ڕاستی".

پەروین بوڵدان، پەرلەمانتاری پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان - دەمپارتی، لە بەرنامەیەکی تەلەفیزیۆنیدا، کۆبونەوەکەی شاندی ئیمراڵیی لەگەڵ ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا بە قۆناغێکی نوێ بۆ پرۆسەی چارەسەری ناوبرد.

ئاشکراشی کرد": لە کۆبونەوەکەدا، گفتوگۆیان لەبارەی هەنگاوەکان بۆ بەڕێوەچونی پڕۆسەی ئاشتی و دانانی ڕێگەچارەیەک کردوە بۆ چارەنوسی ئەو زیندانییانەی لێبوردن نایانگرێتەوە ".

پەرلەمانتارەکەی دەمپارتی، جەختیشی لە ڕۆڵی پەرلەمانی تورکیا کردوەتەوە بۆ سەرخستنی پڕۆسەکە و بەرەوپێشبردنی بە جێبەجێکردنی هەنگاوی یاسایی..

ئاشکراشی کرد، بڕیارە هەفتەی داهاتو، لەگەڵ یڵماز تونچ وەزیری دادی تورکیا کۆببنەوە بۆ تاوتوێکردنی هەنگاوە یاساییەکانی پڕۆسەکە...




PM:04:27:12/04/2025