وەزارەتی پەروەدە بڵاویکردەوە، ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو، لە ناوەندەکانی حکومەتی و نا حکوومەتی یادی شەهیدان و قوربانیانی ئەنفال دەکرێتەوە.
ئەمڕۆ شەممە ١٢ی نیسان وەزارەتی پەروەدە لە ڕاگەیەنراوێدا کە ئاراستەی پەروەردەکانی کردووە دەڵێت" بەمەبەستی ڕێز نواندن و بەرزڕاگرتنی یادی قوربانیانی گەلی کوردستان لە پرۆسەی تاوانکاری شاڵاوەکانی ئەنفال، لە ڕۆژی دووشەممە، ڕێککەوتی ١٤ی نیسان لەگشت ناوەندەکانی خوێندنی حکومەتی و ناحکوومەتی، پێش دەستپێکی وانەی یەکەم، مەراسیمی ساتێک وەستان و ڕێز نواندن بۆ گیانی شەهیدان و قوربانیانی پرۆسەی ئەنفال ئەنجام بدرێت.
وەزارەتی پەروەردە کارگێڕیی ناوەندەکانی خوێندنی ڕاسپاردووە، لەو ڕۆژەدا باس لەو تاوانانە بکەن کە بەرانبەر گەلی کورد ئەنجام دراون.