ئاسایشی سلێمانی کێوماڵی ناوچەکانی زینانە و دەوروبەریانکرد

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایشی سلێمانی ئۆپراسیۆنێکیان لە ناوچەی زینانە و دەوروبەری ئەنجامدا. 

دەزگای ئاسایشی هەرێم، ئەمڕۆ شەممە لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە" ڕۆژی ١٢نیسانی ٢٠٢٥ بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانان و وەزارەتی پێشمەرگە و کۆماندۆی کوردستان ئۆپراسیۆنێکیان ئەنجامدا". 

ئاسایشی هەرێم ئاماژەی بەوەشكردووە، ئۆپەڕاسیۆنەكە لە ناوچەی زینانە و دەوروبەری ئەنجامدراوە و مەبەست لێی کێوماڵکردنی سنورەکە و "خاپورکردنی مۆڵگەکانی گروپی تیرۆریستی داعش" بووە لەو ناوچەیە. 



PM:10:22:12/04/2025