کۆمەڵی دادگەری ڕایدەگەیەنێت" لیژنەی ئامادەكاری بۆ دەستپێكردن بە ئامادەكاری بۆ بەستنی كۆنگرەی پێنج ڕاسپێردراون".
ئەمشەو شەممە کۆمەڵی دادگەری کوردستان، لەبڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند" ئەمڕۆ بە سەرپەرشتی عەلی باپیر سەرۆكی كۆمەڵی دادگەری لە شاری سلێمانی كۆبوونەوەی گشتی كۆمەڵی دادگەری ئهنجامدرا و تێیدا چەند بڕگە و بابەتێكی هەنووكەیی گفتوگۆیان لەسەر كرا".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە" سەرۆکی کۆمەڵ سوپاس و پێزانینی ئاڕاستەی فڕاكسیۆنە كوردستانییەكانی پەرلەمانی عێڕاق كرد كە لەسەر پڕۆژە یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە یەكدەنگ بوون و، داكۆكی تەواویان كرد تاوەكو بخرێتە دەنگدانەوە، هەر لەو سۆنگەیەشەوە داوا لە سەرجەم فراكسیۆن و ئەندامانی پەرلەمان دەكات بە گیانی بەرپرسیارێتی و هەست بە ستەملێكراوی هەڵەبجە، دەنگ بە پارێزگابوونی هەڵەبجە بدەن و، تێكەڵی كێشە و ململانێكانی نەكەن".
لەو بڵاوکراوەیەدا ئاماژە بەوەشکراوە، هەر لە کۆبوونەوەکەدا پڕۆژەی ڕەشنووسی هەنگاوەكانی بەستنی كۆنگرەی پێنجی كۆمەڵی دادگەری تاوتوێ كرا كە لەلایەن لیژنەیەكی سەركردایەتییەوە ئامادە كرابوو، دوای گفتوگۆ و تاوتوێكردنی پەسەند كرا و، لیژنەی ئامادەكارییش بۆ دەستپێكردن بە ئامادەكاریی بەستنی كۆنگرەی پێنج ڕاسپێردرا.