ئەندامێکی شاندی ئیمراڵی ڕایدەگەیەنێت" ئەگەر یاسا دەربکرێت و پەکەکە خۆی هەڵوەشێنێتەوە، تا مانگی حوزەیران پرۆسەی ئاشتیی تەواو دەبێت".
پەروین بوڵدان ئەندامی شاندی ئیمراڵی لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئاژانسی فوڕات ڕایگەیاند، چاوپێکەوتنەکەیان لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا گرنگ و مێژویی بووە و بۆچوونی خۆیان بە هاوبەشی دەربڕیوە، سەرۆککۆماری تورکیا گوێی لە بۆچوون و پێشنیازەکانی شاندی ئیمراڵی گرتووە .
لەبارەی ئەوەی ئێستا لە چ ئاستێکی پڕۆسەکەدان ئەندامەکەی شاندی ئیمراڵی دەڵێت" لە دیدارەکان لەگەڵ ئۆجالان تێبینی وەردەگیرێت، ڕاپۆرت ئامادەدەکرێت بەرپرسانی دەوڵەت بەشداری چاوپێکەوتنەکان دەبن و چەندین کێشەی یاسایی هەیە کە داوا کراوە زەمینەیەکی یاسایی باش دەستەبەر بکرێت".
وتیشی" پڕۆسەی ئاشتی پێویستی بە هەنگاوی دیموکراتیکە، ئەگەر یاسا دەربکرێت، پەکەکە بڕیاری هەڵوەشاندنەوە بدات، هەلومەرجی گونجاو هەبێت، کۆنگرە ببەسرێت و بڕیار بدرێت، لە هەمانکاتدا دەسەڵاتدارانی تورکیا ئەوەی پێویستە ئەنجامی بدەن و یاسا دەربکرێت ئەوا تاوەکو مانگی حوزەیران پڕۆسەکە تەواو دەبێت".