ئاژانسی نۆرس پرێس: لە بەنداوی تشرین کۆتایی بە ململانێ چەکدارییەکان دەهێنرێت

قامیشلۆ و دیمەشق و ئەنقەرە لەژێر سەرپەرشتی ئەمریکادا ڕێکەوتون کۆتایی بە ململانێ چەکدارییەکانی بەنداوی تشرین لە ڕۆژئاوای کورردستان بهێنن.

ئاژانسی نۆرس پرێس لە زاری سەرچاوەیەکەوە مەرجەکانی ڕێککەوتننامەی بەنداوی تشرینی ئاشکرا کردوە کە ئەنقەرە و دیمەشق و قامیشلۆ لەژێر چاودێری واشنتۆندا لەسەری ڕێکەوتون.

سەرچاوەکەی نۆرس پرێس دەڵێت: ئەو شاندەی هاوپەیمانان و حکومەتی سوریا کە ڕۆژی شەممە لەگەڵ هەسەدە کۆبونەتەوە گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتنی کارگێڕی و ئەمنی سەبارەت بە بەڕێوەبردنی بەنداوەکە.

بەپێی ڕێککەوتنەکە، بەنداوەکە لە ململانێ سەربازییەکان بێلایەن دەکرێت، ژمارەی هێزەکانی هەسەدە و گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا وردە وردە کەمدەکرێتەوە، لە شوێنی گروپە چەکدارەکان هێزەکانی وەزارەتی بەرگری حکومەتی سوریا جێگیر دەکرێن.

بەڕێوەبردنی بەنداوەکە لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی سەر بە ئیدارەی خۆبەڕیوەبەری دەبێت و لەلایەن کارمەندانی ئیداریەوە بەڕێوەدەبرێت.



PM:04:45:13/04/2025