ئەمڕۆ یەك شەممە ١٣ی نیسان، جومانە غەلای وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند، ئەنجومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆن لەكۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا وادەی تۆماركردنی ناوی حزب و كاندیدەكانی پەسند كرد.
ئاماژەی بەوەش كردووە،ئەو لایەنانەی دەیانەوێت خۆیان بناسێنن و بەشداری لەهەڵبژاردندا بكەن، پێویستە لە ئەمڕۆوە ١٣ی نیسان، تاوەكو سبەینێ١٤ی نیسان بەشداریكردنیان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق رابگەیەنن.
پێشتر كۆمسیۆن رۆژی ١٥ی نیسان تاوەكو ٤ی ئایار دیاریكردبوو بۆ تۆماركردنی هاوپەیمانێتی و حزب و لیست و كاندیدە تاكەكان كە ئارەزووی بەشداریكردنییان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق-دا هەیە، و ئەمڕۆ یەك شەممە ئەنجوومەنی كۆمسیاران بڕیارەكەی پەسند كرد.
ئەوەش لە کاتێکدایە بە بریاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ١١ی تشرینی دووەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت.