هەولێر.. ژمارەیەک هاوڵاتی بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی جیاواز دەستگیرکران

پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت" چەند تۆمەتبارێک بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی جیاواز دەستگیر کران". 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، ئەمشەو یەکشەممە ڕایگەیاند" لە چەند هەڵمەتێکی جیاوازدا چەند تۆمەتبارێک بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی جیاواز وەک: تەقەکردن، هەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت، هەڕەشەکردن، بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر و چەندین تاوانی دیکە دەستگیرکران". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، تۆمەتباری یەکەم بە هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران دەستگیرکراوە. 

پۆلیسی هەولێر ڕاشیگەیاندووە" بەردەوامین لە هەڵمەتی دەستگیرکردنی تۆمەتباران و دەستبەسەرداگرتنی چەکی بێ مۆڵەت و نایاسایی، هەر کەسێکیش یاساشکێنی بکات و تاوان ئەنجام بدات، لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵدا دەکرێ و بەپێی یاسای سزادان دەستگیر دەکرێت و ڕادەستی دادگا دەکرێت". 



PM:07:42:13/04/2025