ئاگرێکی گەورە لە ناوەندی قەزای چۆمان کەوتەوە (ڤیدیۆ)

ئەمشەو یەکشەممە ئاگرێکی گەورە لە کۆگایەکی ئەلیکترۆنیات لە ناوەندی قەزای چۆمان کەوتەوە و تائێستا کۆنترۆڵ نەکراوە. 

بەرگری شارستانی سۆران، سەبارەت بە ڕووداوەکە له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكردەوە" رووداوێكی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی گه‌وره‌ له‌ كۆگایه‌كی ئه‌لیكترۆنیات له‌ ناوه‌ندی قه‌زای چۆمان كه‌وتۆته‌وه‌". 

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، تائێستا هیچ زیانێكی گیانی، بەهۆی ئاگرەکەوە تۆمارنەكراوە، بەڵام لە ڕووداوەکەدا ژمارەیەک دوکان سوتان. 

هەروەها تائێستا هۆکاری سەرەکی ئاگرەکە نەزانراوە و بڕیارە پاش کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە تیمەکانی بەرگری شارستانی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە و قەبارەی زیانەکانی ئاگرەکە دەستپێبکەن. 

قەزای چۆمان یەکێک لە قەزاکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران سەر بە پارێزگای ھەولێرە، شارۆچکەی چۆمان ناوەندی ئەم قەزایەیە.

چۆمان ساڵی ١٩٧٠ کراوە بە قەزا، وە كۆی گشتی گوندەكانی ١١٦ گونده و ژمارەی دانیشتوانەکەی ٤٧ هه‌زار که‌سه‌.

لەم لینکەوە ڤیدیۆی ساتی ئاگرەکە ببینە



PM:10:04:13/04/2025