کۆمسیۆنی عێراق ڕایدەگەیەنێت" داواکاری بزوتنەوەی گۆڕانی کوردسات، بۆ ئەنجامدانی کۆنفڕانس رەتکراوەتەوە".
بەپێی نوسراوێکی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، سەبارەت بە بەستنی کۆنگرەی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی باڵی گه‌ڕه‌كی كوردسات، ڕایگەیاندووە" داواکاری بزوتنەوەی گۆڕان/ گەڕەکی کوردسات لە ژێر ناونیشانی بەستنی کۆنفڕانسدایە، بەڵام لە ناوەڕۆکدا هیچ ئاماژەیەکی بۆ تەرخانکردنی بەروارێک بۆ ئەو مەبەستە تێدا نییە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، داواكه‌ی دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید بریكاری رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌كه (عومه‌ر عه‌لی حسێن) له ٢٤ی ئازاری ٢٠٢٥ له كاتێكدایه كه رێكخه‌ری گشتی حزب ماوه‌ی به‌سه‌رچووه.
هەروەها لە نوسراوەکەدا هاتووە" ئه‌و ده‌ست له‌كاركێشانه‌وانه‌ی له‌لایه‌ن دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید بریكاری رێكخه‌ری گشتی ماوه‌به‌سه‌رچوو پێشكه‌شكراون، پێویسته به داواكاری كه‌سی (كشانه‌وه) پێشكه‌ش بكرێن و كارتی نیشتمانی هاوپێچ بكرێت تا وردبینی بۆ بكرێت و له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌كه‌وه پشتی پێببه‌سترێت".
كۆمسیۆنی عێراق ڕاشیگەیاندووە" ره‌زامه‌ندی نادرێت له‌سه‌ر داواكه‌تان بۆ به‌ستنی كۆنگره، چونكه داواكه‌تان پێچه‌وانه‌ی یاسای پارته سیاسییه‌كان و بڕیاری ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی ئاماژه پێدراوه".