رۆژێک پشووی فەرمی راگەیەنرا

بڕیارە ڕۆژێکی ئەم هەفتەیە لە دامودەزگاکانی حكومەتی هەرێم بکرێتە پشووی فەرمی. 

بەپێی رۆژمێری پشووەكانی حكومەتی هەرێم، رۆژی چوارشەممە ١٦ی نیسانی ٢٠٢٥ بەبۆنەی سەری ساڵی ئێزدییەكانەوە پشووی رەسمی دەبێت لە سەرجەم دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێم پشووە.

ڕۆژی چوارشەممەی هەفتەی ڕابردووش بەبۆنەی ساڵیادی ڕوخانی ڕژێمی بەعس و ئازادکردنی عێراق، لە سەرجەم دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان کرایە پشووی فەرمی.




AM:09:05:14/04/2025