سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی ئەنفالی گەلی کورد پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "حکومەتی عێراق، بەرپرسیارێتیی یاسایی و ئەخلاقیی هەیە لە قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری ئەنفالکراوان له هه‌موو روویه‌كه‌وه."
رۆژی دووشەممە ١٤ی نیسانی ٢٠٢٥ لە ساڵیادی ٣٧ ساڵەی ئەنفالی گەلی کورد نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند "لەم یاده‌دا، بە رێز و شكۆدارییه‌وه شەهیدانی ئەنفالکراو بەبیر ده‌هێنینەوە و سڵاو له بنەماڵە و كه‌سوكاری خۆڕاگریان دەکەین. دووپاتی دەکەینەوە کە حکومەتی فیدراڵیی عێراق، بەرپرسیارێتیی یاسایی و ئەخلاقیی هەیە لە قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری ئەنفالکراوان له هه‌موو روویه‌كه‌وه." هاوکات بە پێویستیشی دەزانێت کە حکومەتی فیدراڵی، "بڕیاری دادگەی باڵای تاوانەکانی عێراق جێبه‌جێ بكات، کە ئەنفالی وەکو جینۆساید و تاوانی دژی مرۆڤایەتی ناساندووه."
نێچیرڤان بارزانی جه‌ختی لەوە کردووەتەوە، "هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی هه‌رێمی كوردستان كار ده‌كه‌ن بۆ پێشکێش‌کردنی پشتگیری و چاودێری بۆ بنەماڵەی شەهیدان، ئاوەدانکردنەوەی ناوچە ئەنفالکراوەکان، دۆزینه‌وه و گێڕانه‌وه‌ی رووفاته‌كانیان بۆ نیشتمان، هەروەها بەردەوام دەبین لە هەوڵەکانمان بۆ بەدەستهێنانی دانپێدانانی نێودەوڵەتیی تەواو بە تاوانی ئەنفالدا وەکو جینۆساید."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان وتیشی "قەوارە و ده‌ستكه‌وته‌كانی هەرێمی کوردستان، بەرهەمی قوربانیدانی شەهیدانن. لەم یادەدا، داكۆكی له یەکڕیزی و پێکەوەیی بۆ پاراستنی مافە دەستوورییەکانمان و بنیاتنانی داهاتوویەکی باشتری پڕ له دادپەروەری و ئاشتی بۆ گەلی كوردستان، ده‌كه‌ینه‌وه،" .