کەشناسی کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و جەخت لەوەدەکاتەوە کە پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو نزم دەبنەوە و بارانبارین دەست پێدەکات و لە هەندێک لە ناوچەکانیش بەفر دەبارێت.
بە گوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ دووشەممە کەشی بە گشتی ئاسمان هەوری تەواو دەبێت, لە کاتەکانی دوایی نیوەرۆ نمە باران لە زوربەی ناوچەکانی هەرێم دەبارێت بۆ کاتەکانی ئیوارە لەناوچەکانی پارێزگای سلێمانی وە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بۆ تاوە باران بروسکە دەگۆڕێت بەشێوەیەکی مام ناوەند بەردەوامی دەبێ تا کاتەکانی بەرەبەیانی رۆژی سێشەممە و پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە (٣-٥ ) پلە لە تۆمارەکانی دوێنێ .
ئاشکراشی کرد کە سبەی سێ شەممە کەشی ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت لەتەواوی ناوچەکانی هەرێم لەگەڵ کەمێک بەفر بارین لەناوچە شاخاوییە بەرزەکان وەک ناوچە سنووریەکانی باکوور و رۆژهەلات وهەروەها لەناوچەکانی ناوەراست نمە باران هەندێ کات دەگۆڕێت بۆ تاوە باران وبروسکەی کورت خایەن.
سەبارەت بەرێژەی دابارین پێشبینی دەکرێت لەناوچە شاخاوییەکان زیاتر بیت پاشان بۆ کاتەکانی درەنگانی شەو کاریگەری ئەم شەپۆلە لاواز دەبێت وە کەشەکە سەقامگیر دەبێتەوە .
کەشناسی ئاماژەی بەوەشداوە کە پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە ( ٤- ٧ ) پلە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ لەناوچە شاخاوییە سنووریەکان نزمترین پلە بۆ سفر پلەی سیلیزی دادەبەزێت لەکاتەکانی شەودا .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : ١٣ پلەی سیلیزی
سلێمانی : ١٢ پلەی سیلیزی
دهۆک : ١١ پلەی سیلیزی
کەرکوک : ١٤ پلەی سیلیزی
زاخۆ : ١٢ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : ١٦ پلەی سیلیزی
سۆران : ٧ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : سفر پلەی سیلیزی
گەرمیان :٢١ پلەی سیلیزی