شاندی ئیمرالی لەگەڵ وەزارەتی دادی تورکیا کۆدەبنەوە

شاندێکی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە ئیمرالی ڕۆژی ١٨ی نیسانی ٢٠٢٥ لەگەڵ وەزارەتی دادی تورکیا کۆدەبنەوە. 

ئاژانسی هاوار نیوز، دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویکردەوە" دوابەدوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، شاندێکی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە ئیمرالی کۆبوونەوەی داهاتووی لەگەڵ وەزارەتی دادی تورکیا ڕاگەیاند". 

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، شاندی ئیمرالی کاتژمێر ٢:٠٠ی پاشنیوەڕۆی ڕۆژی ١٨ی نیسان لەگەڵ وەزارەتی دادی تورکیا کۆدەبنەوە.

شاندەکە کە لەگەڵ وەزارەتی داد کۆدەبنەوە، جگە لە سری سورەیا ئۆندەر و پەروین بوڵدان، جێگری سەرۆکی هەدەپە، گوڵستان کلیچ کۆچیغیت و سەزای تەمەلی لە خۆدەگرێت.



PM:02:19:14/04/2025