ئەمڕۆ دووشەممە ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا لە کۆشکی ئیلیزێ لە پاریس پێشوازی لە نێچیرڤان بارزانی کرد.
دوێنێ یەکشەممە نێچیرڤان بارزانی لە وەڵامی بانگهێشتنامەیەکی فەرمیدا گەیشتە پاریسی پایتەختی فەرەنسا.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دەربارەی کۆبوونەوەکە بڵاویکردەوە" لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی پەیوەندییەکانی نێوان فەرەنسا و عێراق و هەرێمی کوردستان و هەروەها ڕێگاکانی بەرزکردنەوەی هاریکاری هاوبەش دەکرێت، هاوکات بیروڕا لەبارەی هەوڵەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و دوایین پێشهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاڵوگۆڕ دەکەن".
ئەم سەردانە دوابەدوای بەشداریکردنی بارزانییە لە کۆنفرانسی ئەنتالیا لە تورکیا، کە زنجیرەیەک دیداری لەگەڵ ژمارەیەک سەرۆک و سەرکردە ئەنجامدا بۆ تاوتوێکردنی کۆمەڵێک پرس.