ئەمڕۆ دووشەممە لە سنووری قەزای بەردەڕەشی سەر بە پارێزگای دهۆک لە شەڕی نێوان دوو بنەماڵەدا برینداری لێکەوتووەتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، ئەمڕۆ لە قەزای بەردەڕەش لەسەر کێشەیەکی کۆنی کۆمەڵایەتی شەڕ و ئاڵۆزی لە نێوان دوو بنەماڵەدا ڕوویدا کە بەهۆپەوە سێ کەس بریندار بوون.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان یەکێک لە بریندارەکان لە ئێستادا ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دهۆک کراوە، دوو کەسی دیکەش گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی ئاکرێ کە تەندروستی یەکێک لە بریندارەکان ناجێگیرە.
شەڕەکە سەرەتا بە دار و بەرد بووە، بەڵام دواتر تەقە کراوە و چەک بەکارهاتووە و فەرمانی دەستگیرکردنیش بۆ ژمارەیەک هاوڵاتی هەردوولا دەرچووە.