سه‌رۆك كۆماری عێراق ڕایدەگەیەنێت" په‌سندكردنی پرۆژه‌یاسای به پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه هه‌نگاوێكی مێژووییە".
له‌تیف ڕه‌شید سه‌رۆك كۆماری عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە پاش پەسەندکردنی پرۆژەیاسایی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە، پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند" پیرۆزبایی به پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه له خه‌ڵكی كوردستان و هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان دەکەم".
سه‌رۆك كۆماری عێراق ڕاشیگەیاندووە" ئه‌م هه‌نگاوه مێژووییه هه‌نگاوێكی ئه‌رێنییه بۆ به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌ری و وه‌فا به‌رانبه‌ر به خوێنی شه‌هیدان كه له قێزه‌ونترین تاوانی مێژووی هاوچه‌رخدا بوونه قوربانی".
لەتیف ڕەشید ده‌شڵێت" ئه‌م هه‌نگاوه داننانه به ئازاره‌كانی شاره‌كه كه بووه‌ته هێمای نه‌مری مرۆڤایه‌تی له ویژدانی عێراق و جیهاندا".
ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق بە زۆرینەی دەنگی ئەندامان، پرۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجەی پەسەند کرد.