کەشناسی هەرێم هۆشداری نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما دەدات و دەڵێت" لە ڕۆژی چوارشەممەی ئەم هەفتەیەوە پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفری سیلیزی دادەبەزن".
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم، دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە لەبارەی دابەزینی پلەكانی گەرما ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت" هاوڵاتییان بەگشتی و بەتایبەتی ناوچە سنووریەکانی باکووری رۆژهەڵات و دەڤەری باڵەکایەتی ئاگادار دەکەینەوە لە نزم بوونەوەی پلەکانی گەرما".
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە ١٦ی نیسان کە پێشبینیدەکرێت پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفری سیلیزی دابەزێت کە لە هەندی ناوچە بۆ -٦ دادەبەزێت.