چالاکێکی مەدەنی لە هەولێر ئازادکرا

هاوڕی کوردی چالاکوانی مەدەنی دوای نزیکەی مانگێک لە زییندانیکردنی لەلایەن هێزە ئەمنیەکان لە هەولێر ئازادکرا.

بە گوێرەی میدیاکانی کوردستان ئەمڕۆ سێشەممە ١٤ی نیسان هاوڕێ کوردی چالاکوانی مەدەنی کە لە ٢٠ مانگی ئازارەوە دەستگیرکرابوو ئازادکرا.

ئەوەش لە کاتێکدایە کە ئێوارەی ٢٠ی ئازار هاوڕی کوردی بەتاوانی بانگەشە بۆ نەورۆزی قەندیل لە ڕێگەی گرتنی پاسێک بۆ گواستنەوەی خەڵک بۆ قەندیل لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی هەولێرەوە دەستگیرکرابوو.




PM:08:03:14/04/2025