هەپەگە ئاشکرای دەکات لە دوای راگەیاندنی ئاگربەستی تاک لایەنەوە پێنج گەریلایان لە ئەنجامی هێرشەکانی سوپای تورکیا شەهید بوون.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە ڕاگەیاندراوێکدا بلاویکردەوە، لە دوای راگەیاندنی ئاگربەست هێرشەکانی سوپای تورکیا بەشێوەی چڕ و توند بەردەوامە.
راشیگەیاندوە، لە ٢٠ی ئادارەوە لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ، پێکدادانی سەخت بەردەوامە و بەهۆیەوە پێنج گەریلا شەهید بون، کە دواتر ناسنامەیان ئاشکرا دەکرێت.
لەبەشێکی دیکەی راگەیەنراوەکەدا هەپەگە رایگەیاندوە، لە وەڵامی هێرشەکانی سوپای تورکیا لە ڕۆژئاوای زاپ تانکێکی سوپای تورکیایان لەرێی درۆنەوە لەناوبردوە.
ئاشکراشی کردوە، لە ناوچانەی شەڕو پێکدادان هەیە، سوپای تورکیا چەکی قەدەغەکراو و بۆمبی فسفۆری و چەکی کیمیایی بەکاردەهێنێت.