شاره‌وانی بۆلۆنیای ئیتاڵیا ره‌گه‌زنامه‌ی فه‌خری به‌خشییه عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان رێبه‌ری زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان و رەگەزنامەکە له مه‌راسیمێكی تایبه‌تدا راده‌ستی عومه‌ر ئۆجه‌لان برازاكه‌ی كرا.
بە گوێرەی میدیاکانی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە ١٤ی نیسان لە میانی ڕێوڕەسمێکدا رەگەزنامەی فەخری کە له ٢٧ی ئاداردا بخشرابوو بە عەبدوڵا ئۆجەلان، ڕاده‌ستی عومه‌ر ئۆجه‌لان برازای عەبدوڵا ئۆجەلان و په‌رله‌مانتاری ده‌م پارتی كرا.
مه‌راسیمه‌كه له كۆشكی ئاكورسیۆی هه‌رێمی ئیمیلیا_ڕۆمانیای بۆلۆنیا به‌ڕێوه‌چوو و تێیدا جێگری سه‌رۆكی شاره‌وانی و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی بۆلۆنیا و چه‌ندین به‌رپرسی ئیتاڵی و ڕێكخراوه كوردییه‌كان به‌شداری مه‌راسیمه‌كه بوون.
لە بەشێکی ڕێوڕەسمەکەدا ماریا کاترینا مانسا لە لایەن ئەنجومەنی شارەکەوە قسەی کرد و کورتەیەکی لە ژیانی ئۆجەلان باسکرد، ئاماژەی بەوە کرد، ڕێبەری ملیۆنان کەس لە گۆشەگیریدایە.
مانسا ڕایگەیاند" بەخشینی ڕەگەزنامەی فەخری بە ئۆجەلان، رەمزی نییە، بەڵکو خاوەندارییە لە بانگەوازە مێژووییەکەی نابراو". وتیشی: "ئاشتی تەنیا گرێدراوی شەڕ نییە، بەڵکو گرێدراوی دادپەروەری و ئازادیی هەموانیشە".
لای خۆشییەوە عومه‌ر ئۆجه‌لان وتی: "پێویستمان به ئاشتییه، بۆیه داوا له ئیتاڵیا و كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌وروپا ده‌كه‌ین، پشتگیری له پرۆسه‌ی ئاشتی بكه‌ن".
عومەر ئۆجەلان جەختیشیکردەوە لەوەی كه ده‌بێت ئیتاڵیا پشتگیری له مافه‌كانی مرۆڤ و چاره‌سه‌ری سیاسی بۆ پرسی كورد له توركیا بكات، ده‌بێت ئیتاڵیا و ئه‌وروپا پشتگیری له تێكۆشانی گه‌لی كورد بكه‌ن.