لە سێ هێرشی جیاوازدا بۆسەر هێزەکانی سوریای دیموکرات لە شاری دێرەزوری رۆژهەڵاتی سوریا دو شەڕڤان شەهید بون، ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش بەرپرسیارێتی دو هێرشیانی گرتە ئەستۆ.
میدیاکانی نزیک لە هێزەکانی سوریای دیموکرات بڵاویانکردەوە، لە شارۆچکەی شحیل لە رۆژهەڵاتی دێرەزور دو چەکدار دەستڕێژیان لە ئۆتۆمبێلێکی هێزەکانی سوریای دیموکرات کردوە و بەهۆیەوە شەڕڤانێک شەهید بوە و شەڕڤانێکی دیکەش برینداربوە، لە هێرشێکی هاوشێوەشدا لە شارۆچکەی زیبان لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزور شەڕڤانێک شەهید و یەکێکی دیکەش برینداربووە.
بەپێ هەواڵێکی ماڵپەڕی نۆرس پرێس، لە شارۆچکەی حەجنەی باکموری دێرەزوریش لە ئەنجامی هێرشی ژمارەیک چەکداری نەناسراودا شەڕڤانێکی هەسەدە برینداربوو.
دوای چەند کاتژمێرێکیش لە ئەنجامدانی ئەو هێرشانە داعش بەرپرسیارێتی ئەنجامدانی هێرشەکانی هەردو شارۆچکەی شحیل و زیبانی لە ئەستۆ گرت.