شارەزایەکی بواری کەشناسی ڕایدەگەیەنێت" ئەمڕۆ بارینی بەفر و تەرزە و باران و بروسکە لە ھەندێ ناوچە بەردەوام دەبێت و بەرەبەیانی سبەینێش کۆتای پێدێت".
ئاراس جەبار شارەزای بواری کەشوهەوا، کەمێک پێش ئێستا لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند" لە ئێستادا ناوەندی شەپۆلە ساردەکەی باکور گەیشتووەتە سەر ناوچەکانمان بەھۆیەوە خێرای با زۆر چالاکبووە لەگەڵ بوونی تەرزە و باران و بروسکە لە ھەندێ ناوچەی پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەرین".
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە کاتەکانی داھاتوو تا ئێوارەی ئەمڕۆ ئەگەری بارانی باش و رێژە مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکان دەبێت، لەگەڵ بەردەوام نزمبوونەوەی پلەی گەرمی و لە کاتەکانی شەویشدا پێشبینی بارینی بەفر دەکرێت لە ناوچە شاخاوییەکان.
ئاراس جەبار ڕوونیشکردەوە، لە سەنتەری پێنجوێن و ئەزمەر و گۆیژە و بەگشتی لە بەرزی ١٢٠٠ مەتر لە ئاستی رووی دەریا بەفر دەبارێت و لە شەویشدا ئەگەری بارینی بەفر دەبێت و بەرەبەیانی سبەی چوارشەممە کۆتای پێدێت.