ئەمڕۆ سێشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم ڕەوشی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و دەڵێت" ئەمڕۆ لە سەرجەم ناوچەکان ئەگەری لێزمە باران هەیە و پلەکانی گەرماش دادەبەزن".
بەپێی زانیارییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ بەگشتی کەش هەور و باراناوى دەبێت لە سەرجەم ناوچەکان هەندێ کات لێزمە باران و ئەگەرى هەورە تریشقە و بارینى بەفر لەسەر لوتکەى شاخە بەرزە سنوورییەکان هەیە، کاریگەرى ئەم شەپۆلە لە شەودا کۆتایی دێت
ئەوەشی خستەڕوو، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ (٥ تا ٧) پلە دادەبەزن، خێرای باش (١٠ - ٢٠)کم دەبێت، مەودای بینین (٦ - ٨)کم دەبێت، بەڵام لە کاتی بارانبارین لە نێوان (٣ بۆ ٤)کم دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ چوارشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و ئەگەرى نمە بارانى کەم لەسەر هەندێ ناوچەى شاخاوى هەیە، هەروەها پلەکانی گەرما (٣ تا ٤) پلە دادەبەزن بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ و خێرای باش (١٠ - ٢٠)کم دەبێت، مەودای بینین (٧ - ٩)کم دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی بەمشێوەیەیە:
هەولێر: ١٥
سلێمانی: ١٧
دهۆک: ١٢
زاخۆ: ١٣
هەڵەبجە: ١٦
کەرکوک: ١٨
حاجی ئۆمەران: ٦
سۆران: ١١
گەرمیان: ٢١