حكومەتی هەرێم لەبارەی پشووی سبەینێ ڕوونکردنەوە دەدات

حکومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" سبەینێ لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت". 

ئەمڕۆ سێشەممە فەرمانگەی میدیا و زانیاری سەر بە حکومەتی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا بڵاویکردەوە" ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی نیسان بەپێی ساڵنامەی فەرمی حکومەتی هەرێم بەبۆنەی سەری ساڵی ئێزدییان، لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت".

ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕۆژی پێنج شەممە ١٧ی ٤ی ٢٠٢٥ دەوامی فەرمی دەستپێدەكاتەوە.



PM:12:03:15/04/2025