ئەمڕۆش پارتی و یەکێتی نەگەیشتنە ڕێککەوتنی کۆتایی

دوای شەش مانگ لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن ئەمڕۆ ١٥ی نیسان جارێکی تر لیژنەی باڵای پارتی و یەکێتی کۆبوونەوە بەبێ ئەوەی بگەنە ئەنجامی کۆتایی کابینەی نوێی حکومەت. 

ئەمڕۆ لە پیرمام پارتی بە سەرۆکایەتی وشیار زێباری ئەندامی دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسی پارتی وپێشوازیان لە وەفدی یەکێتی کرد بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتاریەتی مام جەلال، بەمەبەستی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم.  

بەپێی ڕاگەیەندراوی هاوبەشی نێوان هەردوولا کۆبوونەوەکە لە کەشێکی دۆستانە و ئەرێنیدا بەڕێوەچووە و، هاتووە" گفتوگۆ لەبارەی هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت کرا و هەنگاوی ئیجابی و بەرەر پێشچوونی باش هەبووە". 

ڕاگەیەندراوە هاوبەشەکە جەخت لەسەر ئەوەش دەکاتەوە کە لە ڕۆژانی داهاتوودا کۆبونەوەکان بەردەوام دەبن.

لەم ڕاگەیەندراوە هاوبەشەدا باس لەوە نەکراوە کە بۆچی دوایی شەش مانگ لە ئەنجامی هەڵبژاردن، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی یەکێتی وە پارتیدا وەک ئەوەی پێشوو نەبووە مایەی پێکهێنانی کابینەیەکی نوێی حکومەت. 

تائێستا کۆبوونەوەکان بە داخراوی بەڕێوەدەچن و خەڵکی کوردستان کەمترین زانیاری هەیە لەسەر ناکۆکییەکانی نێوان پارتی و یەکێتی کە بۆتە هۆی دواکەوتنی پێکهێنانی کابینەی نوێ.  



PM:12:50:15/04/2025